رێگای كەركووك – بەغدا كرایەوه
گوتەبێژی قایمقامیەتی خورماتوو (محەممەد فایەق) بە ماڵپەری پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: سهعات 10:30 خولەكی بەیانی ئەمرۆ بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن حكوومەتی بەغداوە رێگای سەرەكی نێوان كەركووك - بەغدا بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێك كرایەوە.
( فایەق) گوتیشی: هەرچەندە بەیانی ئەمرۆ لە بازگەی ئامرلی لە لایەن هێزەكانی سواتەوە رێگری لە هاتوچۆ گیرا بە بیانووی ئەوەی فەرمانیان پێنەگەیشتووە رێگاكە بكەنەوە، بەڵام ئەو كێشەیەش چارەسەر كراوە و ئێستا بە شێوەیەكی ئاسایی هاتوچۆ دەكرێت.
ئهو دهڵێ، كردنەوەی ئەو رێگایە بە هەوڵی حكوومەتی هەرێم كوردستان بووە بە داواكردن لە حكوومەتی عێراق.
ماوەی زیاتر لە چوار مانگە رێگای سەرەكیی كەركووك –بەغدا لە نزیك خورماتووەوە داخرابوو، هەرچەندە ماوەیەك لەمەوپێش بە شێوەی نافەرمی كرایەوە، بەڵام بەهۆی ترس و دلەَراوكێوە هاووڵاتیان نەیاندەوێرا هاتوچۆ بكەن و ئەمرۆ بە شێوەیهكی فەرمی ئەو رێگایە كرایەوە. داخستنی ئەم رێگایە ببووە هۆی قەرەباڵغیێكی زۆر لە سەر ناوچەی گەرمیان، چونكە تاكە رێگای و شكانی لە نێوان عێراق و هەرێم كەوتبووە سەر رێگای گەرمیان – خانەقین – مەندەلی و ئەمەش نیگەرانی زۆری لێكەوتەوە.
