ئاماری قوربانییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر كۆبانێ
هه‌ڤاڵ شیار، رۆژنامه‌نووس له شاری كۆبانێ، رایگه‌یاند: "له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی داعش، ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك ته‌قێنرانه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 26 هاوڵاتی شه‌هید بوون و 82 هاوڵاتی تریش برینداربوون، كه چه‌ندین و منداڵ و كه‌سی به ته‌مه‌ن له‌نێو قوربانییه‌كاندان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه چه‌كدارانی داعش له گوندی "برخه‌پتان"ی سه‌ر به شاری كۆبانێ، هاوڵاتیانیان سه‌ربڕیوه و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 12 هاوڵاتی به‌گولـله‌بارانكردن شه‌هید كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئێستا بارودۆخه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه ژێر كۆنترۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، وتیشی :" توانرا 16 چه‌كداری تیرۆریستی داعش بكوژرێن".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه زیاتر له سه‌دا حه‌فتای چه‌كداره‌كانی داعش كوژراون و چه‌ند چه‌كدارێكی كه‌میان ماوه، یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه له ناو بینای باره‌گایه‌كدا گه‌مارۆ دراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه دوو خۆكوژی داعش ویستوویانه خۆیان به شه‌ڕڤانان و هاوڵاتیاندا بته‌قێننه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون.
خه‌ندان
