یه‌كێتی زانایان: نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئیسلام بێت
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، تێیدا هاتووه: رۆژی چوارشه‌مه 24ی حوزه‌یرانی 2015، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له په‌رله‌مانی كوردستان كرد".
هه‌روه‌ك هاتووه: "له‌نامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێت ده‌ستووری هه‌رێمی كردستان به‌ڕوونی گوزارشت له ناسنامه‌ی مسوڵمانێتی هاوڵاتیانی كورستان بكات، هه‌روه‌ها مافی ئایینه‌كانی دیكه‌ش فه‌راهه‌م بكات، هه‌روه‌ها پێویسته شه‌ریعه‌تی ئیسلام رۆڵێكی سه‌ره‌كی پێ بدرێت له یاساداناندا، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌وه‌ش بچه‌سپێ كه نابێت هیچ یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام ده‌ربچێت".
ده‌قی نامه‌كه:
بۆ/ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
بابه‌ت/ پێگه‌ی ئایین
وێڕای ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانتان، ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی دیاریكردنی پێگه‌ی ئایین له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م سه‌رنج و پێشنیارانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌ڕێزتان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستووره له ئاست خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانین كه‌وا له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكرێت.
یه‌كه‌م: به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی (هه‌ره زۆر)ی خه‌ڵكی كوردستان مسوڵمانن، پێویسته ئه‌م ده‌ستووره به راشكاوی گوزارشت له ناسنامه‌ی موسڵمانێتی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان بكات، هه‌روه‌ك زه‌مانه‌تی ناسنامه‌ی ئایینی ئایینه جیاوازه‌كانی تری كوردستان بكاته‌وه.
دووه‌م: شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاسادانان بێت له هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: نابێت هیچ یاسایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربچێت، كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت.
چواره‌م: هه‌ڵگرانی هه‌موو ئایین و مه‌زه‌هه‌به جیاوازه‌كان له مه‌راسیم و سرووته ئایینه‌كانی خۆیان ئازاد بن، به مه‌رجێك دابی گشتی كۆمه‌ڵگا تێك نه‌دات، بۆیه هیچ یه‌كێك له سنووری بوونی ئه‌وانه‌ی دی شتێك نه‌كات هه‌ستی یه‌ك بریندار بكه‌ن و، ببێته مایه‌ی تووندڕه‌وی و پشێوی.
پێنجه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر لێبورده‌یی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی و، ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك تووندڕه‌وی به‌رهه‌م بهێنێت.
پێمانوایه ئه‌م خاڵانه كه‌مترین داواكارین بۆ ناسنامه‌ی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، به‌و هیوایه‌ی ره‌چاویان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمان
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
خه‌ندان
