کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەدەستی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژرا
بەپێی زانیارییەكان، لە رۆژانی رابردوودا “جەعفەر زەینەڵی” کوری ئەمجەد کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە تەقەی هێزەکانی سەر بە “هەنگی مەرزی” گیانی لەدەست داوە.
دەگوترێت کە هێزەکانی هەنگی مەرزی (پاسەوانانی سنوور) بۆسەیان بۆ کۆڵبەران دانابووەوە و بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
بەشێک لە دانیشتوانی شار و گوندە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کار، بە ناچاری روو لە پیشەی پڕ مەترسیی کۆڵبەرت دەکەن و ساڵانەش بە دەیان کەسیان بەهۆی تەقەی هێزە سەربزانییەکانی ئێران بریندار دەکرێن، یان گیان لەدەست دەدەن.
(باسنیوز)
