ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و كۆمپانیای سه‌ردار هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و كۆمپانیای سه‌ردار هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیای سه‌ردار بۆ ئۆتۆمبیل هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كە بە ئامادەبوونی تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەوڵێر بەڕێوەچوو، به‌رپرسی كۆمپانیای سه‌ردار هه‌ڵمه‌تی به‌ هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كانی له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، كه‌ 500 خانه‌واده‌ ده‌بێت، كه‌ 150 له‌ سلێمانی و 150 له‌ دهۆك و 200 خێزانی ئاواره‌ش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
به‌رپرسی كۆمپانیای سه‌ردار له‌ سه‌ره‌تادا تیشكی خسته‌ر سه‌ر هه‌ڵمه‌تی پارساڵی كۆمپانیاكه‌ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو، وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بازرگانی به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانی زانی له‌ ئێستادا له‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ی هه‌رێم تێیكه‌وتووه‌ كه‌مێك له‌ ئازاری ئاواره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ رابكێشن.
رێبوار محیەدین نوێنەی دەزگاری خێرخوازی بارزانی لەم بارەیەوەی رایگەیاند: دەزگای بارزانی هیچ كاتێك درێغی نەكردووە لە پێشكەش كردنی یارمەتی بەسەر ئەو خەڵكانەی كە پێویستییان پێی هەبووە لە هەر شوێنێك بێت بەتایبەتی یارمەتیدانی ئاوارە و پەناهەندەكان و وەك هەموو لایەك ئاگادارن زۆر جار ئەو یارمەتییانە سنووری هەرێمی كوردستانیان تێپەڕاندووە و لە كۆبانی و ئامەد و گرێ سپە، سەبارەت بەم هەڵمەتەش كە بە هەماهەنگییە لەگەڵ كۆمپانیای سەردار، دیارە ئەوانیش ساڵانە بەرنامە و پلانی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ یارمەتیدانی هەژاران، بۆ ئەم ساڵیش بڕیاریانداوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی 500 كارتۆنی خواردنی وشك كە نرخەكەی 30 دۆلارە بەشەر 500 خانەوادەی هەژار و كەم دەرامەتی بكەن، ئەمەش هەنگاوێكی نیشتیمانی و مرۆڤانەی پێویستە، هیوادارین كۆمپانیای سەردار چوارچێوەی كارخێرخوازییەكان فراوانتر بكەن بە جۆرێك كە ئاوارە و پەناهەندەكانیش لێی سوودمەند بن و كۆمپانیاكانی دیكەش هەمان هەڵوێستی جوامێرانەیان هەبێت.

Top