سۆران.. هاووڵاتییەک کوژرا و پۆلیسێکیش برینداربوو

سۆران.. هاووڵاتییەک کوژرا و پۆلیسێکیش برینداربوو
لە چوارڕیانی نزیک نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی کوردستان، بەھۆی تەقەکردنەوە کوڕە گەنجێک کوژراو پۆلیسێکیش برینداربوو.

نەقیب محەحەد عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران راگەیاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 24ـی حوزەیران، لە رووداوێکی نەخوازراودا بەھۆی گوللەوە، ھاووڵاتیەک کوژراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو، دوای بیستنی ھەواڵەکە دەست بەجێ ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتنە شوێنەکەو تاوانبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆلینەوە لەسەر ھۆکاری رووداوەکە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییاريةكان، گەنجە گوژراوەکە ناوی (رێبەند ئەسکەندر)، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سۆرانەو ئەو پۆلیسەش، کە برینداربووە ناوی (سامان عەوڵا)یە و ھەردووکیان دانیشتووی گوندی مەجیداوەی سەربە شارۆچکەی سۆرانن.










(باسنیوز)
Top