دەزگای بارزانی ٣٥٠٠ خێزانە هەژاری باروبوو کرد
ڕۆژی 24/6/2015 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزەکەی ڕەمەزانەوە بە درێژایی ئەو مانگە، خۆراك و پێداویستی بەسەر خەڵکە هەژارەکەی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكات؛ لە ناحیەی خەباتدا دەزگای بارزانی و مانگی سووری ئیمارات بە هەرەوەزی بڕی 2500 كارتۆن خۆراكیان بەسەر ئاوارە كاكەییەكاندا دابەش كرد.
بۆ هاریكاریكردنی ئاوارەکانیش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام كەلوپەل و پێداویستییان بۆ دەبات؛ لە كەمپی بەحركەدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بۆنەی هاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕەمەزانەوە، ترمزی ئاوخواردنەوەی بەسەر 738 خێزانە ئاوارەی نیشتەجێی كەمپەكەدا دابەش كرد. لە كەمپی هەرشەمیشدا، 300 خێزانە ئاوارە، سەر و ترمزێکیان پێ درا.
