مەسروور بارزانی: داعش لە شکستەکانی بەردەوامە

 مەسروور بارزانی: داعش لە شکستەکانی بەردەوامە
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان لەپێشوازی باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق رایگەیاند، داعش له‌ شكسته‌كانی به‌رده‌وامه‌ و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی كورد له‌ سوریا گوشاری دیكه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ دروست ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24/ 6/ 2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سەربازیی سوپای ئەمەریكا پێكهاتبوون.

لە دیدارێكدا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی (جۆزێف پێنینگتۆن) كۆنسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ شەڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوكرا .

لە بەشێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخ و شكستى تیرۆریستان له‌ سوریا كرا و له‌وباره‌وه‌ (مه‌سروور بارزانی) رایگه‌یاند، داعش له‌ شكسته‌كانی به‌رده‌وامه‌ و سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی كورد له‌ سوریا گوشاری دیكه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ دروست ده‌كات.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دووپاتی لە پاڵپشتیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمەرگە كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە به‌رده‌وام و فراوانتر دەبێت.
Top