"پارتى باوەڕی به سازانە"
(محه‌مه‌د عه‌لى) گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پارتى له ڕوانگه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى له هه‌رێمى كوردستان خۆى به به‌شێكی سه‌ره‌كى و گرنگی ده‌سكه‌وته‌كانى كوردستان ده‌زانێت؛ سەرەڕای ئەوە کورسییەکانی پارتى لە په‌رله‌ماندا لە هەمووان زیاترە كه‌چى به ته‌نیا حكوومه‌تى پێك نه‌هێناوه و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی کە باوه‌ڕى به شه‌راكه‌ت و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌بووه.
گوتیشی: "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌ویست پارتى وا نیشان بده‌ن كه كۆبوونه‌وه و پڕۆژه‌ى حزبه‌كانی پێ قەبووڵ ناكرێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه ئێستا له‌وه تێگه‌یشتوون كه پارتى تاكه ئامانجى پێكه‌وه‌كاركردن و ئاشتى و برایه‌تییه، ئه‌گه‌رنا پارتى له زۆر پۆستى خۆى له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیشدا خۆش بووه بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه، چونكه باوه‌ڕى به مه‌بده‌ئى ته‌وافوق و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه".
دەیشڵێت: "زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان بۆیان ده‌ركەو‌ت پارتى كه چۆن هه‌میشه پێ‌داگر بووه له‌سه‌ر سازان، ئا واش پێداگره له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردن و ژیانى سیاسیی هاوبه‌ش؛ جا با هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بن که ڕێگا نادرێت ئیراده‌ى حزبى و تاكه‌حزبى به‌سه‌ر هیچ بڕگه‌یه‌كى په‌رله‌ماندا بسه‌پێنرێت".
