ئاشتی هەورامی لەسەر داوای خۆی حەفتەی دادێ دەچێتە پەرلەمان
(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حەفتەی دابێ ڕۆژی دووشەممە وەزیری سامانە سروشتییەکان (ئاشتی هەورامی) لەبارەی قەیرانی بەنزین و ھەنگاوەکانی وەزارەت بۆ چارەکردنی ئەو قەیرانە دێتە لیژنەی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەی پێویست بدات."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان لەسەر داوای خۆی دێت بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات، چونکە خۆی داوای کردووە."
