حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ڕاپۆرتی ده‌ستەی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی دایەوە
(د. دیندار زێباری) جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ساز كرد سه‌باره‌ت به وەڵامدانه‌وه‌ی دوا ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان.
(دیندار زێباری) سه‌ره‌تا تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی گرتووخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵیداوه بارودۆخی زیندانیان و ڕاگیراوان باشتر بكات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بگونجێت، دابینكردنی شوێنی حه‌وانه یه‌كێك بووه له‌و كارانه‌ی كه گرینگی زۆری پێدراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی نوێی چاكسازی گه‌وران له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی درووستكراون، باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ به‌پێی ستانداردی جیهانی درووستكراوه بۆ به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕاگیراوان د. دیندار دەڵێ: به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت كه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیس ڕاگیراوه‌كان ئه‌شكه‌نجه بده‌ن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دان پێدانان به‌زۆری و هه‌موو تۆمه‌تبارێك بۆی هه‌یه سکاڵا پێشكه‌ش به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ك (وه‌زاره‌تی ناوخۆ، داواكاری گشتی و،ه‌زاره‌تی داد و، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ). و له‌م بواره‌وه تا ئێستا چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون پێكهێندراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاگیراوانه‌ی له شه‌ش مانگ زیاتر له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگاكان ڕاگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ناوه‌كانیان به لیست ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان.
زێباری تیشكی خسته سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ڕاگیراوان و گوتی: هه‌موو فه‌رمانگه چاكسازییه‌كان به‌شی ته‌ندروستی تێدایه بۆ پێشكه‌شكردنی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، به‌لێم ئه‌گه‌ر سزادراوێكی نه‌خۆش له‌لایه‌ن به‌شی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری نه‌بێت، ئه‌و كات ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێ بۆلای پزیشكی پسپۆر، هه‌روه‌ها ئاسانكاری زۆری كردووه بۆ ڕاگیراوان و ڕێوشوێنی سه‌ردانی كه‌س و كاری به‌ندكراوان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت داڕێژراوه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌دواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی مافی كرێكاران و كرێكاره بیانییه‌كانیش وتی: بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار و ده‌سته‌به‌ركردنی كۆمه‌لێیه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لێیه‌تی له پارێزگاكان له ڕێگای (20) لێژنه‌ی پشكنین ڕۆژانه سه‌ردانی پڕۆژه‌كان ده‌كات بۆ چاودێری كردنی ڕه‌وشی كرێكاران و جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی تایبه‌ت به مافی كرێكاران به‌پێی یاسای كار ژماره (71 ی ساڵی 1987) و یاسای خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لێیه‌تی ژماره (39) ساڵی1971ی هه‌مواركراو به یاسای ژماره (4ـی ساڵی2012)، هه‌روه‌ها یاسای كار چۆنیه‌تی كاركردنی نه‌وجه‌وانان و ئافره‌تانی ڕێكخستووه و مافه‌كانیان دیاریكردووه له كاتی كاركردن، بۆیه ڕێگه نادرێت منداڵی خوار ته‌مه‌ن (15) ساڵ كاربكات، ئه‌گه‌ر كاریشیان پێ بكرێت ده‌بێ ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ توانای جه‌سته‌یی و هزری ئه‌و منداڵه بگونجێ.
له‌باره‌ی پاراستنی مافی كرێكاران و هێنانی كرێكاری بیانی وتی: هه‌ه‌روه‌ها هێڵی گه‌رم هه‌یه به ژماره (5500) كۆره‌ك و ئاسیا، بۆوەڵامدانه‌وه‌ی سکاڵای كرێكاران وتا ئێستا چه‌ندین خاوه‌ن كار دراونه‌ته دادگای كار به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رجه‌كانی كار كردن، بۆ نموونه له ساڵی (2014) به گشتی (199) كه‌س دراوه‌ته دادگا كه به‌م شێوه‌یه بوون: له هه‌ولێر 90 كه‌س، له سلێمانی 92 كه‌س، له دهۆك17 كه‌س. له لایه‌كی دیكه‌وه تا كۆتایی ساڵی (2014) زیاتر له (78هه‌زار) كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراون و یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لێیه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، كرێكاره بیانییه‌كان دوای هاتنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی پشكنینی تایبه‌ت به كرێكاری بیانی و لێژنه‌ی هاوبه‌شی له نێوان وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لێیه‌تی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێ، به‌ده‌ر له‌م ڕێنماییانه هێنانی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێم به شێوه‌ی نایاسایی و قاچاخ و به به‌زاندنی سنوور ئه‌ژمار ده‌كرێت.
له باره‌ی ڕه‌وشی ئافره‌تان و مندالێن د. دیندار زێباری وتی: له ئاماری (2014) ئه‌وا سه‌رجه‌می حاڵه‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت: (كوشتن 35 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 47 حاڵه‌ت، سووتان 197 حاڵه‌ت، خۆسووتان 97 حاڵه‌ت، لاقە (سێكس) 144 حاڵه‌ت) و كۆی گشتی ده‌كاته (520) حاڵه‌ت، له كاتێكدا له (2013)دا كۆی به‌م شێوه‌یه بوو (كوشتن 50 حاڵه‌ت، خۆكوشتن 36 حاڵه‌ت، سووتان 236 حاڵه‌ت، خۆسووتان 113 حاڵه‌ت، لاقە 138 حاڵه‌ت) كه كۆی گشتی ده‌كاته(573) حاڵه‌ت له‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ساڵی(2014)دا (53) حاڵه‌تی توندوتیژی به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه كه‌می كردووه.
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی سکاڵاتۆماركردن زیادی كردووه، له (2014)ـدا ژماره‌ی سکاڵا(6673) بووه له كاتێكدا له(2013)دا ژماره‌ی سكاڵاكان (4735) بووه، ئه‌م زیادبوونه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌وانه:
زیادبوونی هۆشیاریی تاك به مافه‌كانیان و بێده‌نگ نه‌بوون له پێشێلكردنیان، دروست بوونی متمانه وبڕوا بوونی هاووڵاتیان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان به بەڕێوە‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی، گه‌ڕانه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسی خێزانی.
سه‌باره‌ت به میدیا و ئازادی ڕاده‌ربڕین زێباری ڕایگه‌یاند: ئازادی ڕاگه‌یاندن ئێستا به سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان كه به پێی ڕێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه و مافی ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه و، حكوومه‌تی هه‌رێم پاراستنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاراستنی مافی ڕۆژنامه‌نووسانی به جددی و گرنگ وه‌رگرتووه و كاری له‌سه‌ر ده‌كات و هچ ڕۆژنامه‌نووسێك، له هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هۆشداری داوه‌ته‌وه چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ڕێنمایی یاساكانه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرجار ڕۆژنامه‌نووس به تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندی به كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نییه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌لێم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كار به یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره (35)ی ساڵی2007 ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان و ناكرێت ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ستگیر بكرێن تاكو دادگا ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان وه‌رنه‌گرێت.
له‌باره‌ی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌وه د. دیندار وتی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی (10) ساڵی هه‌یه بۆ درووستكردنی (2000) قوتابخانه له‌سه‌ر شێوازێكی مۆدێرن. هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه به مه‌به‌ستی ڕێكخستنی میلاكی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌رتانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده فۆڕمی تایبه‌تی هه‌یه بۆ دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان كه تیایدا داوای وه‌رگرتنی سفه‌تی نموونه‌یی ده‌كه‌ن. له ڕووی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی قوتابخانه‌كا پڕۆژه‌ی دابینكردنی سیستمی ئاوی پاك بۆ (2000) قوتابخانه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن و له قوناغه‌كانی كۆتایی دان به گوژمه‌ی نزیكه‌ی (9,600,000,000) ٩ملیارو٦٠٠ملیۆن دینار. هه‌روه‌ها (1000) كۆمپیوته‌ر و (1000) داتاشۆ و (1000) پرینته‌ری دابین كردووه بۆ قوتابخانه‌كان و زۆربه‌شیان دابه‌شكراوه‌ن به‌سه‌ر ئاماده‌ییه‌كان.
له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری ته‌ندروستی زێباری ئاماژه‌ی به‌وه كرد: له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (74) نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌یه و كۆی گشتی قه‌ره‌وێڵه‌كان له ستانداردی جیهانییه‌وه نزیكه كه ژماره‌یان زیاد كراوه بۆ (2500) قه‌ره‌وێڵه به بڕی (1,200,000,000) ملیارێک‌و٢٠٠ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها له ساڵی 2013 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (2700) پزیشكی دامه‌زراندووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می ژماره‌ی پزیشك.
زێباری هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر كه‌یسی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و وتی: له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (248203) ئاوارەی خەڵکی ڕۆژئاوا هه‌ن له (9) كه‌مپ به‌سه‌ر شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بوون جگه له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ژین، له ڕووی داراییه‌وه بارگرانییه‌كی زۆریان خستووەته سه‌ر بوودجه‌ی هه‌رێم. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش نه‌یتوانیوه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێویسته بۆ كۆمه‌ككردنی ئاواره‌كان دابین بكات و ته‌نها 19% ی پێداویستییه‌كانیان دابینكراوه كه ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆر كه‌مه له پابه‌ندبوونی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و بارگرانییه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی په‌ره‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان (د. دیندار زێباری) گوتی: "ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره وای كردووه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تواناكانی كه‌متر بێت له‌رووی دارایی و چاكسازی و له ڕووی پراكتیزی له جیێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان جگه له دواكه‌وتنی به‌دواداچوونی داموده‌زگاكانی بۆ مه‌به‌ستی كاراكردنی ڕۆڵی حكوومی له به‌رپرسیاره‌تییه‌كاندا، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بوودجه‌ش به‌شێكی زۆری له پابه‌ندبوونه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی په‌ك خستووه بۆ به‌رده‌وامیدان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، هه‌روه‌ها له به ئه‌نجامگه‌یاندنی داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیداره به پرۆسه‌ی پێشخستنی خۆشگوزه‌رانی و به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له وڵات‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی."
له ئاخری كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا دیندار زێباری ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان.
