دیندار دۆسكى دهستى له یهكگرتووى ئیسلامى كێشایهوه
(د.دیندار دۆسكى) ئهندامى مهكتهبى سیاسیى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان، به ماڵپهرى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگهیاند: ئهمرۆ نامهى دهستلهكاركێشانهوهم دایه دهست سهركردایهتیى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان.
دوێنێ سێشەممە، چوار لایەنی سیاسیی نێو پەرلەمانی کوردستان(گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەل) بێڕەچاوگرتنی پرسنسیپی سازانی نیشتیمانی بۆ پرسە نیشتیمانییەکان کە پێشتر هەموان بانگەشەیان بۆی دەکرد، خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ پڕۆژەیاسای یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرد و، بەو هۆیەوە پارتیی دیموکراتی کوردستان، تورکمان، مەسیحی، ئاراستەی سێیەم و سۆشیالیست، بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد و بزووتنەوەی ئیسلامیش کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کە بێسازان ساز دا، دایە بەر ڕەخنە.
هەر دوێنێ، سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە بادینان، بە بەشداریی فڕاکسیۆنەکەیان لە وەها کۆبوونەوەیەک دایە بەر ڕەخنەوە، چونکە وەک ئەوان (کە دیندار دۆسکی یەکێکیان بوو) باسیان لێوە کرد، ئەم کارە کە بێ سازان کراوە و، رای سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر نەبووە، جێی نیگەرانییە، چونکە ناشێت دەربارەی پرسێکی گرینگ و نیشتیمانی دەبێ تەوافوق هەبێ هەروەک چۆن پێشتر لەبارەیەوە ڕێککەوتووین؛ ڕینگە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەگرتوو پێوەندی بە هەمان پرسەوە هەبێ.
kdp
