پێشمهرگه گروپێكى داعش لهناو دهبات
“عەقید دڵشاد مەولوود”، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەییی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕاگەیاند: كاتژمێر 2.55خولەكی شەوی ڕابردوو(24.6.2015)، گروپێكی چەكدارانی داعش لەگوندی(تەشتێ) بەرامبەر دووڕیانی كەسكێ میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە كە بەنیازی پیلانگێری بوون، بەچەكی قورسی هێزەكانی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بۆرودومانی فرۆكەجەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە كرانە ئامانج.
ئەوەشی ئاشكراكرد: بەپیێ زانیاری هەواڵگری و فەرماندە مەیدانییەكانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، سەرجەم چەكدارانی ئەو گروپەی داعش كوژراون.
(باسنیوز)
