وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كگرتوو لێدوانێك بڵاوده‌كاته‌وه
هیوا میرزا سابیر، وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له خاڵه‌كانی هێزی یه‌كگرتووه‌كان یه‌كڕیزی و برایه‌تیه‌له نێوان هه‌موو ئه‌ندامانی و ناوچه‌كاندا، بۆیه هه‌ر لێدوان و بابه‌تێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ستراتیژانه بێت یه‌كگرتووه‌كان مه‌حكومی ده‌كه‌ن".
هیوا میرزا ده‌شڵێت: "خوشكان و برایانم دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر بۆچونێكی جیاواز له‌سه‌ر بابه‌تێك هه‌بێت ئاساییه و دواتر له كه‌شوهه‌وایه‌كی برایانه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌م نووسینه‌ی وته‌بێژی یه‌كگرتوو له كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له دهۆك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌یان له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا كه به‌شێكی تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
خه‌ندان
