ئه‌نجامده‌رانى په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ى هۆتێل كۆشكى كه‌ركووك ده‌ستگیر كران
راگه‌یه‌نراوێك له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هاووڵاتتیانى خۆشه‌ویستیى هه‌رێمى كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد و به‌دواداچوونى هێزه‌كانى ئاسایش و هاوكاریى هاووڵاتییان، له ماوه‌ى رابردوودا له ناو كه‌ركووك توانرا چوار له به‌شداربوو و ئه‌نجامده‌رانى هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ى هۆتێل كۆشكى كه‌ركووك ده‌ستگیر بكرێن .
ئه‌م هێرشه كه له رێكه‌وتى 2015/1/30 هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لامارى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌نجام درا، له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشه‌وه به‌رپه‌رچ درایه‌وه و به كوژرانى دوو تیرۆریست كۆتایى هات .
به‌شداران و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دان به تاوانه‌كه‌یاندا ده‌نێن و باس له نه‌خشه و پیلانه‌كان و چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌یان و ده‌ستگیركردنیان ده‌كه‌ن .
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان
23/6/2015
