بڕی زەكات و سەرفیترە و فیدیە دیاریكرا
رۆژی سێشەممە 23ی حوزەیرانی 2015، لێژنەی باڵای فەتوای سەر بە یەكێتی زانایانی ئیسلامیی كوردستان، لەسەر پرسی دیاریكردنی زەكات، سەرفیترە و فیدیە كۆبووەوە، دوای لێكۆلینەوە و بەدواداچوون و بە سوودوەرگرتن لە راوبۆچوونی زانایانی فیقهی ئیسلامی، بڕەكانی بەمشێوەیە دیاریكرد.
یەكەم: بڕی سەرفیترە بە (3000) سێ هەزار دیناری عیراقی مەزندەدەكرێت بۆ هەر كەسێك.
دووەم: بڕی فیدیەی بەڕۆژوونەبوون بە (3000) سێ هەزار دیناری عیراقی مەزندەدەكرێت بۆ هەر رۆژێك.
سێیەم: بڕی ئەندازەی زەكاتی پارە بە (4.500.000) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار مەزەندەدەكرێت، واتە: هەر هاونیشتمانییەك ئەم بڕە پارەییەی هەبێت و ساڵی بەسەردا سووڕابێتەوە، ئەوا پێویستە لە هەر ملیۆنێك بڕی 25هەزار دینار زەكاتی لێ بدات.
