ئافرەتە بەهێزە فیرعەونییەكان لە ئیسپانیان

ئافرەتە بەهێزە فیرعەونییەكان لە ئیسپانیان
لە پێشانگایەكدا لە وڵاتی ئیسپانیا، ژمارەیەكی زۆری پەیكەری ئافرەتە فیرعەونییەكان دەخرێنە روو.

رۆژنامەی "ئەی بی سی"ـی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، پێشانگاكە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ دەكرێتەوە، تێیدا پەیكەری ئەو ئافرەتانە دەخرێنە روو كە لە سەردەمی فیرعەونییەكان بەهێز و كاریگەر بوونە.

پێشانگاكە لە پلازا دی كاستیلا دەخرێنە روو، یەكێك لەو پەیكەرانەش پەیكەری كلیۆپاترایە كە بە جوانی لێهاتووییەوە ناسراوە.

پێشانگاكە كە تا دەستپێكی ساڵی داهاتوو بەرووی خەڵكدا كراوە دەبێت، 400 پەیكەر دەخاتە روو كە مێژوویان بۆ سێ هەزار بەر لە ئێستا دەگەڕێنەوە.
Top