فازڵ میرانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ده‌رباره‌ی پرسگه‌لی هه‌نووكه‌یی ڕێكنه‌كه‌وتووین، به‌ڵام كاتمان له‌به‌رده‌مدا ماوە
ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە و، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم کرا.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیش (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند کە، ئه‌گه‌رچی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا ده‌رباره‌ی پرسگه‌لی هه‌نووكه‌یی ڕێكنه‌كه‌وتووین، به‌ڵام كاتمان له‌به‌رده‌مدا ماوه و هه‌فته‌ی دادێ هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.
