به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌رێمی سند 120 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌رێمی سند 120 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌رێمی سندی باشووری پاكستان زیاتر له‌ 120 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا .

به‌ گوته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ ناوچه‌ی كاراچی بوون كه‌ پله‌ی گه‌رما له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا گه‌یشته‌ 45 پله‌ى سه‌دى .

به‌ گوته‌ی سه‌رۆكی به‌شی فریاكه‌وتن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كاراچی، زۆربه‌ی قوربانیان كه‌سانی به‌ ته‌مه‌ن بوون، سه‌عید مانجنجۆ وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ ویلایه‌تی سند به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ له‌ كاراچی 114 هاوولاتی و هه‌شتی دیكه‌ له‌ سێ ناوچه‌ی دیكه‌ی ویلایه‌تی سند گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ .

به‌پێی ده‌زگای كه‌شناسی له‌ پاكستان ، ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه‌ گه‌رمه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ پله‌ی گه‌رمی تا راده‌یه‌ك داده‌به‌زێت .
Top