په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی خۆی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مان بڵاوكردووته‌وه و رایگه‌یاندووه: "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2015، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك سازده‌كات".
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه:" به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێت، به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1ـ پرۆژه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی پیاده‌كردن و ره‌فتاری پێشلكار بۆ مۆراڵ و ره‌وشته‌كانی پیشه، بۆ پیشه پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
2ـ پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، ژماره (1)ی ساڵی 2005.
3ـ پرۆژه یاسای هه‌مواری پیاده‌كردنی یاسای باره مه‌ده‌نییه‌كانی ژماره (65)ی ساڵی 1972ی هه‌مواركراو.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا، گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ردوو پرۆژه یاسای نه‌بڕینی مووچه‌ی تاقانه و تاقاكانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆسایدكراوه‌كان ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌پێی مادده‌كانی (72، 74، 75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو".
هه‌ر سبه‌ینێ سێشه‌ممه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌پێی مادده‌كانی (74،72و75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره یه‌كی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو".
خه‌ندان
