کۆبوونەوەی گەرموگوڕ بەڕێوەن.. سبەینێ پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

 کۆبوونەوەی گەرموگوڕ بەڕێوەن.. سبەینێ پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بڕیارە تا چەند ڕۆژی دی بۆ پرسی دەستوور و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لایەنەکان کۆ ببنەوە؛ بەو مەبەستە سبەینێ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە.


(ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پرسێکی دەستوورییە و لیژنەی دەستووری کارەکانی دەکات لەوێ یەکلایی دەبێتەوە و دیوێکی دیکەی یاساییە و یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم بەرکارە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن بکرێت و، ئەگەر ئەو دوو ڕێگایە نەکرێت لایەنەکان لەگەڵ سازاندانە، پێویستە ھێز و لایەنەکان سازانێکی نیشتمانی بکەن.


(ئومێد خۆشناو) گوتیشی، کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسیی حزبەکان بۆ پرسی دەستوور و سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بە پێویست دەزانین بۆ ئەو قۆناغە بۆ ئەوەی بە سازان ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە و بگەنە ڕێککەوتن، پاشان ئێمە لە پەرلەماندا ئەو ڕێککەوتنە دەکەینە یاسا.


(خۆشناو) ڕایشیگەیاند، تا چەند ڕۆژی دی کۆبوونەوەی گەرموگوڕ لەنێوان لایەنەکان بەڕێوە دەچێ؛ بڕیارە سبەینێ مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە کۆ ببنەوە.

kdp
Top