به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆ 6 كه‌س بوونه‌ قوربانی

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ قامیشلۆ 6 كه‌س بوونه‌ قوربانی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی كه‌ باره‌گای هێزه‌كانی ئاسایشی كردبووه‌ ئامانج له‌ شاری قامیشلۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان روویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌وامی به‌یانی، كه‌سێكی خۆكوژ به‌ پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی له‌ ناو بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش له‌ شاری قامیشلۆ ته‌قانده‌وه‌، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ دوو له‌ هێزه‌كانی ئاسایش كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
Top