شنگال..داعش لە سێ قۆڵەوە گورزی كوشندەی بەركەوت
عەمید (عێزەدین سەعدۆ) سەرپەرشتیاری میحوەری شنگالی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "درەنگانی دوێشەو، تیرۆریستانی داعش لە سی قۆڵەوە، لە گەڕەكی (ریفاعی و سەیدەزەینەب و فاروق)ـی شنگالەوە، هێرشیان هێنا بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە و، پێشمەرگە گورجێ هەرسێ هێرشەكەی داعشیان تێك شكاند."
عەمید (عێزەدین سەعدۆ) گوتیشی، تیرۆریستان لەو سێ هێرشەیان دا، لەسەر دەستی پێشمەرگە گەورەترین گورزیان بەركەوتووە. بەڵام جاری ڕێک دیار نییە چەندیان لێ کوژراوە.
(عێزەدین سەعدۆ) ئەوەشی خستە ڕوو فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە كاتی هێرشەكەوە تا بەیانی، 4 جار مۆڵگەكانی داعشیان کوتا.
