عەلی عەونی: گۆڕان وەک گای ئیسپانی لێهاتووە
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری سڤیل، رایگەیاندووە، کە ”بزووتنەوەی گۆڕان وەک گای ئیسپانی لێهاتووە، چۆن گا بە پەڕۆی سوور تێکدەچێت، ئەوانیش بە بارزانی تێکدەچن“.
عەلی عەونی پێیوایە هەوڵەکانی گۆڕان بۆ خستنەڕووی پڕۆژەی هەمووارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەوڵی ”ئەنارشیستین و دەیانەوێت فەوزا دروستبکەن نەک سیستەم هەڵبووەشێننەوە“.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پازرتی ئاماژە بەوەدەکات، کە بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوام دژە و سەرۆکی هەرێم بە نموونە دەهێنێتەوە و پێیوایە، کە بارزانی لە پەرلەمان هەڵبژێردرا، ”گۆڕان کردی بە فەرتەنە“ و ”ئێستاش کە خەڵک هەڵیدەبژێرێت، دەڵێن کاکە چۆن دەبـێت، ئەی ئێمە نوێنەری خەڵک نین؟“.
باسنیوز
