ده‌ستبه‌سه‌ر دوو تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی گیرا
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی تیایدا هاتووه: هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیی توانیان له شارۆچكه‌ی ناڵپارێز ده‌ست بگرن به‌سه‌ر دوو تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌رتانكه‌ره‌ی بڕی 36 هه‌زار لیتر نافتایان باركردبوو، له رێگه هه‌رتانكه‌ری بڕی 1000 هه‌زار لیتری لێفرۆشرابوو، پاش فرۆشتنی هه‌ستابوون به تێكردنه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بڕه فرۆشراوه‌كه‌بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: دووتانكه‌ره‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراو بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر بگیرێـته‌به‌ر و روو به‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
خه‌ندان
