محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئیشی په‌رله‌مان نییه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێت
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له دیدارێكی تایبه‌تدا رایده‌گه‌یه‌نێت: كاك مه‌سعود كه رۆژی ده‌نگدانی دیاریكردووه كارێكی یاسایی كردووه، له‌ڕووی یاسایشه‌وه ده‌بوایه دوو سێ مانگ پێش ئێستا ئه‌و كاره‌ی بكردایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من دركی پێده‌كه‌م ره‌نگه پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان و دیاریكردنی رۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن كاك مه‌سعوده‌وه و هاتنه ناوه‌ی لیژنه‌ی دانوستان، كۆمه‌ڵێك بابه‌تن دروستكراون بۆ ئه‌م بارودۆخه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان و كاندیدی حزبه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان دیموكراسی بێت، به‌ڕاستی عه‌یبه به 24 كورسییه‌وه كاندیدیان نه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم .
ده‌شڵێت: ئێمه پێنج كورسیشمان هه‌بوایه كاندیدمان ده‌بوو.
پێش ماوه‌یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێوه ئه‌و پرۆژه‌یه‌تان پێ چۆنه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئه‌م بابه‌ته ره‌نگه هه‌ندێكی موزایده‌ی له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ندێكیشی ره‌نگه بارودۆخه‌كه وابێت، له‌كاتێكدا كه باسی ده‌ستوور ده‌كرا، گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد به‌پێی زانیارییه‌كانی من گۆڕان ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی راگرتووه یان كشاندویه‌تییه‌وه، بڕواناكه‌م له راگه‌یاندنه‌كاندا له‌سه‌ر پرۆژه‌كه قسه‌بكه‌ن.
بۆچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌كه‌ی كشاندووه‌ته‌وه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: نازانم، گومانم هه‌یه هه‌موو ئه‌م شتانه به رێكه‌وت بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئاگام لێیه‌تی كاك مه‌سعود كه رۆژی ده‌نگدانی دیاریكردووه كارێكی یاسایی كردووه، له‌ڕووی یاساییشه‌وه ده‌بوایه دوو سێ مانگ پێش ئێستا ئه‌و كاره‌ی بكردایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من هه‌ستی پێده‌كه‌م ره‌نگه پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان و دیاریكردنی رۆژی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن كاك مه‌سعوده‌وه و هاتنه ناوه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانوستان كۆمه‌ڵێك بابه‌تن دروستكراون بۆ ئه‌م بارودۆخه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگادارن ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا داواكرا ژووری عه‌مه‌لیات دروستبكرێت، ژووری عه‌مه‌لیات بۆ ئه‌وه دروستده‌كرا پرسه چاره‌نووسسازه‌كان حزبه سیاسییه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن، من لام سه‌یربوو په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیارێكی له‌وشێوه‌یه بكات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بداته حزبه‌كان، ئه‌وكات من پێم راگه‌یاندن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ك ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌وكاته‌دا په‌رله‌مان ده‌یویست كاره‌كه‌ی خۆی بدات به‌سه‌ر حزبه‌كاندا و خۆی نه‌یكات.
ئێستا تۆپه‌كه لای لیژنه‌ی دانوستانه‌كانه، لیژنه‌ی دانوستاندنه‌كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه پێكهێنراوه كه ده‌ڵێن ئه‌و لیژنه‌یه بێلایه‌نه راست نییه و ئه‌سڵه‌ن بێلایه‌ن نییه، به بۆچونی من پێموایه ئه‌م لیژنه‌یه دوای كۆبوونه‌وه ده‌ڵێن پێویستمان به شه‌ش مانگه، دواتریش په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانوستان داوایكردووه هۆكارێكی قانونی بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا شه‌ش مانگی دیكه سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه تا كاتی هه‌ڵبژاردن.
پێت باشه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت یان له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له دنیادا كۆمه‌ڵێك سیسته‌م هه‌یه، وه‌ك سیسته‌می پاشایه‌تی و په‌رله‌مانی و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی، له كوردستاندا سیسته‌مێكی تێكه‌ڵمان هه‌یه و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ندێك كار هه‌یه به‌بێ په‌رله‌مان ناتوانێت ئه‌نجامی بدات، لێره راگه‌یاندنه‌كان و هه‌ندێك له حزبه سیاسییه‌كان وا خه‌ڵكیان تێگه‌یاندووه سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت سیسته‌مه‌كه په‌رله‌مانییه، خۆی له‌ڕاستیدا ئه‌مه راست نییه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵكیشه‌وه هه‌ڵبژێردرێت سیسته‌مه‌كه هه‌ر په‌رله‌مانییه.
من پێمباشه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، بۆ ئه‌مه‌ش دوو سێ مه‌به‌ستم هه‌یه یه‌كه‌میان تۆ ماف ده‌ده‌یت به خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ بده‌ن به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دووه‌م ده‌رفه‌ت ده‌درێت به كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیكه خۆیان كاندید بكه‌ن، سێیه‌میان له سه‌دا 60 بۆ 65 خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی به په‌رله‌مانداوه واته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی نه‌داوه، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه دروستكراوه یاسا دابنێت و چاودێری حكومه‌ت بكات بۆ ئه‌وه دروست نه‌كراوه له‌جیاتی شه‌ش ملیۆن كه‌س بیربكاته و و سه‌رۆكی هه‌رێم دیاری بكات. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت هێزێكی زیاتری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكێك به 111 ده‌نگی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت دواتر وه‌ك سه‌رۆكی عیراقی لێدێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت، ئێمه له‌مكاته‌دا ده‌وڵه‌تیشمان نییه بۆیه پێویستمان به سه‌رۆكێكی به‌هێز هه‌یه و نابێت ماف وه‌ربگریته‌وه له خه‌ڵكی كوردستان دوو حزب یان سێ حزب بچن له ژوورێكی په‌رله‌ماندا رێكبكه‌ون و هه‌موو شته‌كان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شده‌كه‌ن و ده‌شبێت حزبه‌كانی دیكه‌ش هه‌تاماون له ده‌ره‌وه سه‌یری ئه‌و حزبانه‌ی دیكه بكه‌ن، له‌به‌رئه‌مانه من پێموایه سیستمم په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
هه‌ندێك پێیانوایه به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستاوه بارزانی به‌دیلی نییه، جه‌نابیشت هه‌مان بۆچوونت هه‌یه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كاتی خۆی له په‌رله‌مانی كوردستانیشدا ئه‌و بابه‌ته هه‌بوو، بۆ نموونه كه ده‌وترا حكومه‌تی عیراقی ئیشه‌كان به باشی ناكات یه‌كسه‌ر یه‌كێتی ده‌هاته وه‌ڵام، چونكه سه‌رۆكی عیراق یه‌كێتی بوو، یان بوترایه خزمه‌تگوزاری له كوردستان كه‌مه ئه‌وه‌ی پارتی بووایه له په‌رله‌مان ده‌هاته وه‌ڵام وایده‌زانی باسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كرێت، ئێستا واقسه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه تا هه‌تایه بۆ پارتی بێت، پارتیش وابیرده‌كاته‌وه كه ئه‌م سه‌رۆكه نابێت ده‌سكاری بكرێت، چونكه ره‌نگه هه‌ر بۆ ئه‌و بێت، ئه‌م بیركردنه‌وانه هه‌ڵه‌ن و پێویسته هه‌موو لایه‌ك وابیركه‌نه‌وه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا هه‌تایه كاك مه‌سعود نابێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م میلله‌ته دیاری ده‌كرێت.
رێككه‌وتنێك هه‌یه له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا كه سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ یه‌كێتی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ پارتی، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی د.فوئاد مه‌عسومدا پارتی هه‌ر كاندیدی نه‌بوو، به‌دڵنیاییشه‌وه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاندیدی نابێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
پێتوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان دیموكراسی بێت، به‌ڕاستی عه‌یبه به 24 كورسییه‌وه كاندیدیان نه‌بێت، ئێمه پێنج كورسیشمان هه‌بوایه كاندیدمان ده‌بوو، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان 18 كورسی هه‌یه یه‌كگرتوو 10 كورسی هه‌یه، گۆڕان 24 كورسی هه‌یه، با له له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌وه‌نده قسه نه‌كه‌ن و كاندیدیان هه‌بێت، ئه‌وكات بڕیاری دروستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت.
پێتوایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باستكرد كاندیدیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: گه‌ر كاندیدیان نه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ خۆیان خراپه، كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كانیان.
به‌ڕێزتان له چاوپێكه‌وتنێكدا راتانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت خۆتان كاندید ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌تان ماون؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: خۆكاندیدكردن هه‌ندێك ورده‌كای ده‌وێت، ئه‌گه‌ر بگونجێت بۆم بێگومان بێ دوودڵی خۆم كاندید ده‌كه‌م.
به‌غدا و هه‌ولێر رێكناكه‌ون
ئاینده‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر- به‌غداد چۆن ده‌بینیت، پێتوایه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق بووه‌ته حه‌تمی؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: پێموانییه كێشه‌ی كورد له عیراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه یه‌كه‌م متمانه نه‌ماوه، دووه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ناگه‌نه ئه‌نجام، چونكه عیراق سێ پێكهاته‌ی جیاوازی تێدایه و نه‌ته‌وه‌ی تریشه تێدایه، هه‌ر پێكهاته‌یه و 30%ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مان هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت له سه‌دا سه‌دی داواكه‌ی جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م سێ پێكهاته‌یه به‌وه رازین پێكه‌وه بژین ده‌بێت به‌وه‌ش رازی بن كه 30%ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت 100%ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت كه‌س رێگه‌ی لێ نه‌گرتوون و عیراق خۆی له‌واقیعدا سێ به‌شه با جیاببنه‌وه له‌یه‌كتر، له‌به‌رئه‌وه پێموانییه عیراقییه‌كان متمانه‌یان به‌یه‌كتر هه‌بێت، عیراقییه‌كان ویستی سیاسی و ئابوورییان گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ك كه یه‌كتریان قبوڵ نییه، بۆیه پێموانییه بارودۆخی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆچوونێك دروستبووه كه هه‌رێمێك بین و خۆشگوزه‌ران بین، نه‌ك سه‌ربه‌خۆبین و ژیانمان ناخۆشبێت، به‌ڕێزتان چۆن له‌وه دڵنیان كه خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: من دڵنیام هیچ تاكێكی كوردستان ویژدانی رێگه‌ی نادات له سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی ریفراندۆم بنوسێت من له‌گه‌ڵ عیراق ده‌مێنمه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و متمانه‌یه‌ی دروستكردووه كه خه‌ڵك متمانه‌ی به‌وه هه‌بێت له داهاتوودا خۆشگوزه‌رانی بكات؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه، بابه‌ته‌كه نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌گه‌ر بته‌وێت سه‌ربه‌خۆبیت ده‌بێت برسیشت ببێت و قوربانیشی بۆ بده‌یت، به‌ڵام ریفراندۆمه‌كه بۆ ئه‌وه نییه كه ئێستا ده‌نگ بده‌یت و به‌یانی ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌نیت، ره‌نگه دوای دوو سێ ساڵی دیكه سه‌ربه‌خۆی رابگه‌یه‌نرێت، ئێستا به‌هۆی موزایده‌ی حزبه‌كانه‌وه كورد به‌ش به‌ش بووه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان خۆی ده‌نگبدات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان خۆی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی له‌وجۆره بنێت؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر یه‌ك دوو شته، ئێمه پێویستمان به ده‌ستوور هه‌یه، پێموایه حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌میشه دوای شه‌قام كه‌وتوون، خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام زووتر بیرده‌كه‌نه‌وه وه‌ك له حزبه‌كان.
هێزێكی یه‌كگرتووی له‌و شێوه‌یه‌مان هه‌یه كه به‌رگری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات له‌كاتی راگه‌یاندنیدا؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كاتێك داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانیدا ئێمه هێزێكی یه‌كگرومان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و هێرشه هه‌موو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه سیاسییه‌كانی یه‌كخست، خۆتان ئاگادارن ده‌یانووت گه‌نجه‌كانی ئێستای كوردستان ئینتیمایان بۆ كوردستان لاواز بووه، به‌ڵام داعش ئینتیمای بۆ گه‌نجه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
تائێستا ئه‌و هێزه یه‌كگرتووه‌مان نییه كه هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسییه‌كان یه‌ك بۆچوونیان هه‌بێت به گۆڕانیشه‌وه، به‌ڵام كاتێك كه ده‌ڵێت پێویسته كورد ببێت به ده‌وڵه‌ت هیچ كه‌سێك جورئه‌ت ناكات بڵێت نابێت ببێت به ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رئه‌وه بابه‌ته نیشتیمانییه‌كه كاریگه‌ری زیاتری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی دیكه هه‌یه.
ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه بۆ به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك، جه‌نابت چۆن له‌م پرۆژه‌یه ده‌ڕوانیت؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: كه‌ركوك ئێستا جیاوازه له‌گه‌ڵ جاراندا، ره‌نگه پێش ساڵێك به‌ر له ئێستا باسی ئه‌وه بكرایه كه‌ركوك بكرێته هه‌رێمێك مه‌رغوب بووبێت، به‌ڵام ئێستا كه‌ركوك له‌ڕووی ئیداری و سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه له‌ده‌ستی كوردایه، كه‌ركوك ئێستا پێویستی به پشتیوانی یاسایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
پێتوایه هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوك له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌ی نیشتیمانی كوردستانییه؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئه‌و بابه‌تی بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه، كه‌س ناتوانێت به ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات، ره‌نگه نه‌ته‌وه‌كانیتر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن.
هیچ هه‌وڵێكی كوردی به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌بینیت؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: نه‌خێر، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌یبیستم ئه‌وه‌ش وه‌ك فشارخستنه سه‌ر عیراقه.
خه‌ندان
