شنگال.. پێشمەرگە له سێ قۆڵه‌وه هێرشی داعش تێكدەشكێنێت
“موقەدەم سەمەدار ڕەزا یەكێك لەفەرماندەكانی لیوای12ی پیادەی هێزی پیشمەرگەی كوردستان لە شنگال گوتی: كاتژمێر11:30ی شەوی شەممە (20.6.2015) چەكدارانی داعش لە سی قۆلەوە و لەگەرەكەكانی(حەیل فاروق. سەیدە زەینەب،ریفاح)ی شارۆچكەی شنگال هێرشیان بۆسەر سەنگەرەكانی پیشمەرگە ئەنجام دا و دوای 40 خولەك له‌شه‌ڕوپێكدادان هێرشەكانیان لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێنرا”.
ناوبراو زیاتر گوتی: “لەئەنجامی تێكشكاندنی هه‌رسێ هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش، له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گورزی گەورە بەر چەكدارانی داعش كەوت، به‌ڵام به‌هۆی تاریكی ناوچه‌كه تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی كوژراوانی داعش و قه‌باره‌ی زیانه‌كانیان نازانرێت”.
(باس‌نیوز)
