لە دیالە مادەی سی فۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت

لە دیالە مادەی سی فۆر دەستی بەسەردا دەگیرێت
لە ناوچەیەکی پارێزگای دیالە، لە لایەن ھێز ئەمنییەکانەوە بڕێک ماددەی سی فۆر لە ماڵێکدا دەستی بەسەردا دەگیرێت کە ئەو مادەیە بۆ تەقینەوە بەکاردەھێندرێت زۆر بەھێزە.



سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە رایگەیاند؛ ئەمرۆ لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە لە گوندێکی ناوچەی عوزێمی نێوان دیالەو سەلاحەدین، بڕێک ماددەی سی فۆری دەستی بەسەرداگیراوە.

سەرچاوەکە وتیشی، ئەو مادەیە لە ناو سەلاجەیەکی حەشاردراو لە ماڵێکدا دەستی بەسەرداگیراوە و دواتر لە لایەن ھێزەکانەوە ئەو مادەیە لەناوبراوە.

مادەی سی فۆر لە دروستکردنی بۆمب و تەقینەوە بەکاردەھێندرێت و ئەم مادەیە زۆربەھێزە.
Top