لە نزیك خانەقین 266 بۆمبی جۆراوجۆر دۆزرانەوە

لە نزیك خانەقین 266 بۆمبی جۆراوجۆر دۆزرانەوە
ئەمرۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی دیالەوە، لە ناوچەی ئیمام وەیسی نزیك خانەقین، حەشارگەیەكی تایبەت بە بۆمبی چێندراو، لكێندراو و پشتێنی بۆمبرێژكراو دۆزرایەوە كە 272 بۆمب و پشتێنی تێدابووە.

فەرماندەی پۆیسی دیالە، فەریق روكن جاسم سەعدی لە لێدوانێمی رۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرای كرد، ئەمرۆ لە هەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی دیالە لە دۆڵی "سەلاب" لە سنووری ناوچەی ئیمام وەیسی نێوان شاری خانەقین و باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە، حەشارگەیەكی بۆمبی جۆراوجۆریان ئاشكرا كرد.

جاسم سەعدی وتیشی، حەشارگەكە 200 بۆمبی لكێندراو و 66 بۆمبی چێندراو و شەش پشتێنی بۆمبرێژكراوی تێدابووە.

ئەوەشی خستەروو، دۆزینەوەی ئەو بۆمبانە بە پێی زانیاری هەواڵگری ورد دروست بووە و ئەو بۆمبانە دەگەرێتەوە بۆ گروپە تیرۆریستییەكان.
Top