ئەنجلینا جولی گەیشتە ماردین
لەكاتی گەیشتنی (جولی) بۆ فڕگەی شاری ماردین لەلایەن نێردراوی تایبەتی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و یاریدەدری پارێزگاری ماردینهوه پێشوازیی كرا و، دواتر بە ئۆتۆمبێلێكی گوللەنەبڕی سەر نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەو ئەو هۆتێلەی تێیدا دەمینێتەوە بەڕێ كرا و، رێگا بە رۆژنامەنووسان نەدرا وێنەی بگرن.
وابڕیارە (جولی) بەشداری لە چالاكیی كەمپی پەنابەرانی مدیاددا بكات كە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20 حوزیران بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەرانهوه بە ئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆكی توركیا (رەجەب تەییب ئەردۆغان) و كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران (ئەنتۆنیۆ گۆتێریس) ساز دەكرێت.
