هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا
ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رحان سلێڤانی له لێدوانێكدا ئاشكرایكرد هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و باسكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم له عێراق.
سه‌رحان سلێڤانی له‌وباره‌یه‌وه گوتی: چاوه‌ڕوانیین هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق باس له كێشه‌كانی نه‌ناردنی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی بكه‌ن له كاتێكدا هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی 2014یه و نه‌وتی خۆی به‌ته‌واوه‌تی ده‌نێرێت، كه‌چی به‌غدا پێوه‌ی پابه‌ند نییه و چه‌ند مانگێكه بوودجه‌ی كه‌متر له مافی هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت: سه‌ردانه‌كه پتر سه‌ردانێكی ئابووریی و داراییه و بۆ تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی نه‌ناردنی بوودجه‌ی هه‌رێمه وه‌كو خۆی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ چیتر دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه".
