شاندێکی باڵای فەرەنسا دێتە هەرێمی کوردستان
دوای سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پاریسی پایتەختی فەرنسا لە مانگی شوباتی ئەمساڵ و كۆبوونەوەی لەگەڵ فرانسۆ هۆڵاند سەرۆكی فەرنسا تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ كرا بۆ یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دواتر شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەرتای مانگی نیسانی ئەمساڵ سەردانی فەرنسایان كرد و هەمان بابەت تاوتوێكرا بۆ هاوكاری و پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بڕیارە ئەم شاندەی فەرەنسا بێتە کوردستان.
جێگری بەرپرسی نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەروو بڕیارە وەزیری بەرگری فەرنسا لەم سەردانە ژمارەیەكی زۆر چەكی پێشكەوتوو لە جۆرەكانی میلان و دژە تانك و دۆشكە و گولە هاوەن رادەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن.
لێدوانەكەیدا عەلی دۆلەمەری، لە كۆتایی رایگەیاند: بریارە وەزیری بەرگری بەرەكانی جەنگ بەسەر بكاتەوە و فەرنسا بەڵێنیی داوە لە پشتگیری و پاڵشتی هێزی پیشمەرگەی كوردستان و خەڵكی هەرێمی كوردستان بەردەوام بێت.
