پیلانێكی تیرۆریستانی داعش له‌میحوه‌ری خازر شكستی پێهێنرا
عه‌قید دڵشاد مه‌ولوود، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌مانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بوون بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، به‌ڵام فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر زانیاری فه‌مانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، بۆردوومانی چه‌كدارانی داعشیان كرد و پیلانه‌كه‌ی داعشیان تێك‌شكاند.
وتیشی" دوای كاتژمێر12 ی شه‌و به‌هۆی بوونی هه‌ندێ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌گوندی(ته‌رجله) بۆ جاری دووه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گردبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خازر گه‌یشتوون، له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعش له‌ناوچوون و به‌ده‌یان چه‌كداریشیان كوژراو و برینداربوون.
خه‌ندان
