میحوەری گوێڕ.. چەکدارانی داعش بە چڕی بۆردوماندەکرێن

 میحوەری گوێڕ.. چەکدارانی داعش بە چڕی بۆردوماندەکرێن
دوای ئەوەی چەکدارانی داعش نزیک زێی گەورە بوونەوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەچڕی بۆردوومانیکردن و زیانێکی زۆری پێگەیاندن.

سەرچاوەیەکی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ رايگەیاند:" ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش نزیکی زێی گەورە بوونەوە، دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەییشت فڕۆکەکانی هاوپەیمانانمان لێ ئاگادار کردنەوە و ئەوانیش لە گوندی ئەبزەخ، چمە کوور و گەزەکان ،بەچڕی چەکدارانی داعش بۆردووماندەکەن".

سەبارەت بە زیانەکانی داعش لەو بۆردومانە، ئەو سەرچاوەیەی هێزی پێشمەرگە گوتی:" زیانەکان تاوەکو ئێستا لەبەردەست نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە زیانێکی زۆریان پێگەییشتووەو ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی داعش بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گڕیان تێبەربووە".






رووداو
Top