دوزخورماتوو.. بۆمبێک لەبەردەم ماڵی عەرەبێک تەقییەوە
محەممەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای دوزخورماتوو راگەیاند: شەوی رابردوو لەنزیک بازاڕی رۆکان لەگەڕەکی عەسکەری قەزای دوزخورماتوو، بۆمبێکی چێندراو لەپێش ماڵی ھاووڵاتیەکی عەرەبی سوننە تەقییەوە .
محەممەد فایەق ھەروەھا گوتی : تەقینەوەکە جگە لەزیانی ماددی، ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، چونکە خانووەکە لەو کاتەدا چۆڵبووە”.
دوزخورماتوو دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی بەغدا، یەکێکە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و لەساڵی 1976دا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەپارێزگای کەرکوک دابڕێنراوە و خراوەتە سەر پارێزگای سەڵاحەددین.
باسنیوز
