هه‌ینی به‌نزینی ئیماراتی ده‌گاته كوردستان.. پێشنیاز كراوه له‌مه‌ودوا پارێزگاكان خۆیان به‌نزین هاورده بكه‌ن
(به‌یار دۆسكی) كه له‌سه‌ر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه و سامانه سرووشتییه‌كانه له په‌رله‌مانی كوردستان، به KDP.info ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كاند ده‌ركه‌وت كه، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان پلانی هه‌یه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیماراتیدا كردووه بۆ هێنانی به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان و، بڕیاریش وه‌هایه كه سبه‌ی هه‌ینی، ئه‌م كۆمپانیایه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كراوه، به‌نزینه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته هه‌رێم.
ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌ی به بڕی هاورده‌كردنی به‌نزینه‌كه نه‌كرد، به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به گه‌یشتنی به‌نزینه ئیماراتییه‌كه، كێشه‌ی كه‌میی به‌نزین له شاره‌كاندا كۆتایی دێت.
(به‌یار دۆسكی) ئاشكرایشی كرد، پێشنیازێك هه‌یه كه ده‌ڵێ، ده‌سته‌ڵات بدرێت به پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان راسته‌وخۆ بۆ هێنانی به‌نزین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا ئیمزا بكه‌ن، چونكه كارگێڕیی هه‌ر پارێزگایه ده‌زانێ كه چه‌نده به‌نزینیان پێویسته و ده‌شێ هه‌ر خۆیشیان دابینی بكه‌ن؛ هه‌ڵبه‌ت به جێبه‌جێبوونی ئه‌و پێشنیازه باشتر ده‌توانرێ كۆتایی به كێشه‌ی به‌نزین بهێنرێ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و گله‌ییانه‌یش كه به‌ره‌وڕووی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌بنه‌وه، نامێنن.
