سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی له‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات كە ئەمەش دەقەكەیەتی :


بسم الله الرحمن الرحيم

(شهر رمضان الذي انزل فيه القرآن هدى للناس و بينات من الهدى و الفرقان)

- صدق الله العظيم-

به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌ گشتی و كوردستان و عێراق به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م.

هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته‌ مایەی کۆتاییهاتنی ناخۆشی و کاولکاری و هاتنی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان و دەربازبوونی گەلانی عێراق لە مەینەتی و ناخۆشی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

با مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بکەینە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ئاشتی و لێبوردەیی کە پەیامی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.



مسعود بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

1 ـی ڕەمەزانی 1436ی کۆچی

18ـی6ـی2015

Top