دووزخورماتوو: حەوت تیرۆریستى داعش دەستگیر كران

دووزخورماتوو: حەوت تیرۆریستى داعش دەستگیر كران
لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی دووزخورماتوو، لە هەڵمەتێكدا لە شارۆچكەكە حەوت تیرۆریستی داعش دەستگیركران كە ژمارەیەك لەو تیرۆریستانە لە دژی پێشمەرگە شەریان كردووە.

بەرێوەبەری ئاسایشی دووزخورماتوو، كەماڵ عەبدوڵا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ دوای كۆكردنەوە زانیاری ورد لەسەر بوونی ژمارەیەك گومانلێكراو لە شارۆچكەكەدا، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا وەك هێزەكانی ئاسایشی دووزخورماتوو حەوت تیرۆریستیان دەستگیر كرد كە پێنج كەسیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە شەڕیان كردووە و چەندین كردەوەی تیرۆریستیان لە ناوچەكەدا ئەنجامداوە.

كەماڵ عەبدوڵا گوتیشی، ئەو تیرۆریستانەیان لە هەردوو گەڕەكی تین و عەسكەری دەستگیر كردووە كە لە ئێستادا ئەو دوو گەڕەكە لە ناوچەكە زۆرترین كردەوەی تیرۆریستی و رفاندنی هاوڵاتیان و تیرۆركردنی عەرەب و توركمانە سوننەكان ئەنجام دەدرێن.

رونیشیكردەوە، دەستگیركراوەكان پێنج كەسیان سەر بە ڕێكخراوی داعشن و دوو تیرۆریستەكەی تریش پەیوەندییان بەو پێنج داعشەوە كردووە و بەنیازبوون كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لە شارۆچكەكە.

ئەوەشی خستەروو، دەستگیركراوەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و ئاشكرایشیان كردوە كە لە دووزخورماتوو چەندین تاوانیان ئەنجامداوە.
Top