رۆژئاوای دیجلە، چەند چەکدارێکى داعش کوژران
رۆژى چوار شەممە رێکەوتی ١٧-٦-٢٠١٥، کاتژمێر ٧:٣٠ی خولەکی سەر لە ئێوارە لە لایەن ھێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە ھەماھەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعش کە ھەڵگری چەکی کاتیۆشا بوون، لە گوندی حەلەبییە، کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی دوو ریانی ئاسکی موسڵ-کەسکێ میحوەری رۆژئاوای دیجلە، کرانە ئامانج وھەردوو ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندران و تەواوی چەکدارە تیرۆریستەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە کوژران.
