له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامێرى غه‌شداده‌گیرێت
سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت، دیارده‌ى غه‌شكردن به‌رێگه‌ى جیاواز له‌چه‌ندین ساڵى رابردوو تا ئێستا درێژه‌ى هه‌یه‌و له‌تاقیكردنه‌وه‌كاندا به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى نمره په‌نا بۆ ئه‌م كاره‌نه‌شیاوه ده‌برێت، ئه‌م دیارده‌یه له‌تمه‌یه‌كى گه‌وره له‌ڕه‌هه‌ندى زانستى و په‌روه‌رده‌یىده‌دات و ناهاوسه‌نگى دروست ده‌كات له‌بنیادتنانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و دروستكردنى تاكى ته‌ندروست و ئۆمێدبه‌خۆبوو له‌پێشكه‌وتنى نیشتمانه‌كه‌ماندا.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش، ئه‌مساڵ جگه له‌ده‌ركردنى چه‌ندین ڕێنمایى تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌له‌پارێزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه تابه‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى هێزه‌كانى ناوخۆ و ده‌زگاكانى ئاسایش، ڕێوشوێنى باشتر و توندتر بگیردرێته به‌ر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى قوتابیان و خوێندكاران. سوپاسگوزارانه، به‌هه‌وڵى مامۆستایانى چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌رانى خۆشه‌ویست و هێزه‌كان و هاووڵاتیانى خه‌مخۆر، توانرازۆرێك له‌وانه‌ى كه‌هه‌وڵى غه‌شكردن ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌یش كه هاوكار و هاوده‌ستیان بوون، بخرێنه‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایى توند و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ن و هاوكاریى غه‌شكه‌ران بوون، توندترین سزا ده‌درێن و له‌سنوورى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یش دوور ده‌خرێنه‌وه‌و له‌لایه‌كى دیكه‌یشه‌وه ئه‌و قوتابى و خوێندكارانه‌ى كه‌په‌نایان بۆ غه‌شكردن بردبێت، سه‌رجه‌م وانه‌كانیان به‌كه‌وتوو بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆیه سه‌رجه‌م قوتابیان و خوێندكاران و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانیان، دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر بنبڕ‌كردنى ئه‌م دیارده‌ناشارستانییه و ناهێڵین هیچ كه‌سبێ ماندووبوون و وه‌رگرتنى زانست و زانیارى و به غه‌ش،شه‌ونخونى و ماندووبوونی قوتابى و خوێندكارانى ده‌رسخوێن و خه‌خمۆر بۆ فێربوون، به‌فیڕۆ بدات.
له‌كۆتاییدا سوپاسى خۆمان ئاراسته‌ى هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و ده‌زگاكانى ئاسایش ده‌كه‌ین كه‌ڕێگر بوون له‌بوونى هه‌ر ڕووداوێكى نه‌خوازراو و سوپاسى سه‌رجه‌م ئه‌ودڵسۆزانه‌ده‌كه‌ین كه‌له ڕێگه‌ى جیاوازه‌وه زانیارى پێویستیان به‌مه‌به‌ستى كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌م دیارده نه‌شیاوه ئاراسته‌كردووین و به‌هه‌وڵى ئه‌و به‌ڕێزانه‌نه‌بواینه‌ئاسان نه‌بوو ده‌ست بگیردرێت به‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ى كه‌بۆ غه‌ش به‌كار ده‌هێنران.
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنی وەزارەتى پەروەردە
