دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری پێشکەش بە ١٣٠٠ پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ و شێخان دەکات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری پێشکەش بە ١٣٠٠ پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ و شێخان دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەکی بەردەوام ھاوکاری و پێداویستی خۆراک بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە زۆربەی میحوەرەکانی شەڕ دابین دەکات، لەو میانەشدا ھاوکاری گەیاندە ١٣٠٠پێشمەرگە لە میحوەری خازر و شێخان.

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەبەستی ھاریکاریکردنی زیاتری ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەرەکانی شەڕ، لەدوو ھەڵمەتدا یەکەمیان لە میحوەری خازر دیاری و پارسێلی خۆراکیان بەسەر ١٠٠٠ پێشمەرگەی قارەمانی کوردستاندا دابەشکرد، ھاوکات لە ھەڵمەتی دووەمیشدا لە شێخان، بەھەمانشێوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەستا بە دابەشکردنی پارسێلی خۆراک بەسەر ٣٠٠ پێشمەرگەدا.

لە بارەی ئەو ھەڵمەتەش، موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: بەشێوەیەکی بەردەوام و ئەوەی لە تواناماندابێت بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەمیحوەرەکانی شەڕ درێغی ناکەین لە دابینکردنی خۆراک و پێداویستیەکانی دیکە بۆیان، ئەم دوو ھەڵمەتەی ئەنجاممانداوە، درێژەپێدەری ھەڵمەتەکانی دیکەمانە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کە ھەستاین بە دابەشکردنی خۆراک بۆیان، ئەمە بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی دەزانین کە پاڵپشت و ھاریکاری زیاتری برا پێشمەرگەکانمان بین لەبەرەکانی شەڕدا، ھەروەھا دووپاتی دەکەینەوە، بەردەوام دەبین لە دابینکردنی پێداویستی بۆیان و ئەوەی پێمان بکرێ درێغی ناکەین و بەردەوام پاڵشتیان دەبین.
Top