کۆمیسیۆن وەڵامی نامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە سایتی ڕووداو بڵاو بۆتەوە، هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیارانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمسیاراندا، بڕیاردراوە کە هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 20ی ئابی 2015 بەڕێوەنەچێت.
هەندرێن محەممەد، باس لە هۆکاری بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنەکە دەکات و دەڵێت"بەهۆی نەبوونی بودجە و کاتی پێویست ناتوانین لەو کاتەدا هەڵبژاردن ئەنجامبدەین".
فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی شه‌ممه 13-6-2015 له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند :"به‌رێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی2005ی هه‌مواركراوو به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (91) ی ساڵی2015 بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له‌ڕۆژی 20-8-2015".
هه‌روه‌ها فوئاد حسێن رایگه‌یاند:" سه‌رۆك بارزانی له فه‌رمانه‌كه‌دا گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ دانانی رێكار و رێوشوێنه پێویسته‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و له‌به‌رچاوگرتنی گشت یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌یڕه‌وكردنی گشت ستانده‌ره جیهانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه".
