وادەی ھەڵبژاردنی کۆنگرەی ١٣ـی یەکێتیی ماموستایان دیاری کرا

 وادەی ھەڵبژاردنی کۆنگرەی ١٣ـی یەکێتیی ماموستایان دیاری کرا
جێگری سەرۆکی یەکێتی ماموستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خۆیاندا وادەی ھەڵبژاردنی ماموستایان بۆ کۆنگرەی ١٣ـەمینی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان دیاری کرا و، وادەی نوێکردنەوەی ناسنامەی ماموستایانیش بۆ دوومانگی دیکە درێژ کرایەوە، ئەمەیش وەک دەرفەتێک بۆ ماموستایان لەو رێکخراوە ببنە ئەندام.

جێگری سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان(ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەمڕۆ یەکێتیی ماموستایانی کوردستان کۆ بووەوە و تێیدا وادەی ھەڵبژاردنی ماموستایانی بۆ کۆنگرەی ١٣ـەمینی یەکێتیی ماموستایانی کوردستانی دیاری کرد کە لە مانگی١/ ١١/٢٠١٥ـی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت.

(ئەحمەد گەرمیانی)گوتیشی، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وادەی نوێکردنەوەی ناسنامەی ماموستایان بۆ دوومانگی دیکە درێژ کرایەوە، ئەمەش وەکو دەرفەتێک بۆ ئەو ماموستایانەی تاوەکو نەبوونەتە ئەندام ببنە ئەندام.
(گەرمیانی )زیاتر گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریش درا بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکان.
یەکێتیی ماموستایانی کوردستان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥١ھەزار ئەندامی ھەیە.
Top