ئەمیرێكی داعش و چەند چەكدارێك لە ناوچەی حەمرین كوژران

ئەمیرێكی داعش و چەند چەكدارێك لە ناوچەی حەمرین كوژران
لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەكان لە گوندێكی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە لە سنووری زنجیرە چیاكانی حەمرین، ئەمیری رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكەو چەند چەكدارێكی دیكە كوژران و دوو كەسیشیان دەستگیركران.

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند؛ هێزێكی تایبەتی سەر بە لیوای ٢٠ی مودەرع، پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دروست لە‌سەر ژمارەیەك چەكداری داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین، هەڵیانكوتایە سەر ئەو چەكدارانە كە لە گوندی سعێداتی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە كۆببونەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئاماژە بەوەدەکات، لەو هەڵمەتە دا ئەمیری چەكدارانی داعش لە حەمرین بەناوی "سائر شەوكەت ئیبراهیم ئەلعوبێدی" و چەند چەكدارێكی دیكە كوژران و دوو داواكراویش دەستگیركراون.
Top