دوو مۆڵگه‌ی چەکدارانی داعش لە میحوەری ناوەران بۆردومانکران
فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی لە ڕاگەیەنراوێک کە وێنەیەکی بۆ گوڵان نێردراوە ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شه‌ممه ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٥ هێزەکانی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە دوو كاتی جیاواز( كاتژمێر 3:30 دوا نیوه‌ڕۆ و كاتژمێر 6:30 ئێواره)، دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی خورسه‌باد لە میحوه‌ری ناوه‌ران کردە ئامانج و خاپوور کران.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، لەو هێرشانە دا هه‌ر دوو مۆڵگه‌ی تیرۆریستان خاپور كراون و چەکدارێکی زۆریش كوژراون.
