ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی

ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی
ئازادكردنی شارۆچكەی گرێ سپی لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش هەواڵێكی خۆشە بۆ گشت خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان. ئەو سەركەوتنە گورزێكی كاریگەرە لە تیرۆریستانی داعش و دوژمنانی مرۆڤایەتی. دەستخۆشی لە شەڕڤانان و هەموو ئەو هێزانە دەكەین كە بەشدار بوونە لە ئازادكردنی گرێ سپی و سوپاسی هێزی هاوپەیمانانیش دەكەین كە ڕۆڵێكی كاریگەریان بینیوە لە لێدان و تێكشكاندنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوای كوردستان. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلانی سووریا و بە تایبەت لە گەلی كورد لە سووریا دەكەین. هیوادارین سەرجەم ئەو ناوچانەی هێشتا لەژێر دەستەڵاتی تیرۆریستاندا ماون بە زووترین كات ئازاد بكرێن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

16ـی 6ـی 2015
Top