سەرۆك بارزانی كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو هێنا و گەڕایەوە هەرێمی كوردستان

سەرۆك بارزانی كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ وڵاتانی كەنداو هێنا و گەڕایەوە هەرێمی كوردستان
16ـی 6ـی 2015 سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری پاش سەردانیان بۆ وڵاتانی كوەیت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و دیداری لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆتایی بە سەردانە فەرمییەكەی هێنا و لە فڕۆكەخانەی ئەبووزەبی لە لایەن شێخ تەحنون بن زاید ئال نەهیان جێگری ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئیمارات و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە بەڕێ خرا. هەر هەمان ڕۆژیش سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.

جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانە فەرمییەدا مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و سەلاحەدین بابەكر وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانی بوون.
Top