ئیسلامییەکان دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشت

ئیسلامییەکان دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشت
بۆ دووەمین جار فراکسیۆنە ئیسلامییەکان لە سەر پەسەند کردنی یاسای قەرزی نێودەوڵەتی دانیشتنی پەرلەمانیان جێهێشت.

هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی کوردستان یاسای قەرزی نێودەوڵەتی پەسەند کرد، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕایگەیاند کە چەند ماددەیەکی ئەو یاسایە ڕێژەی یاسایی تەواو نەبووە و دووبارە دەخرێتەوە دەنگدان کە حزبە ئیسلامییەکان هەروەک دانیشتنەکەی هەفتەی پێشوو، ئەمجارەش هاتنەدەر و دەنگیان پێنەدا.
Top