له میحوه‌ری خازر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌چڕی مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گوتی: دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه(15-6-2015)فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چوار جار له‌سه‌ریه‌ك مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان له نزیك گوندی(وه‌رده‌ك) له میحوه‌ری خازر بۆردومان كرد، ئه‌مه‌ش به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه پێیان درابوو”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئاگرێك گه‌وره له‌ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعش كه‌وتووه‌ته‌وه ، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان جگه له خاپووربوونی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كیان ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش‌یش كوژراون.
باس‌نیوز
