170 ته‌رمى داعش نێژران

170 ته‌رمى داعش نێژران
سەرچاوەیەك لە پارێزگای كەركووك، به‌ ئاژانسه‌ عێراقییه‌كانى رایگەیاند: رێكخراوی داعش تەرمی 170 تەرمی چەكداران و خانەوادەكانیانیان ناشت كاتێك بەر هێرشێكی ئاسمانی كەوتن لە كارگەیەكی بۆمب چاندن لە قەزای حەیجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك.

سەرچاوەكە روونیكردەوە: شەوی رابردوو چەكدارانی تیرۆریستی داعش 170 تەرمیان ناشت كە بەر هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان كەوتن.

دوای ئەوەی چەكدارانی داعش ناوچەكانی حەویجەو ریازو عەباسی و زاب و بەشیریان لە دەوورووبەری شاری كەركووك كۆنترۆڵكردووە، بارودۆخی ناوچەكە ناسەقامگیری پێوە دیارە.

هه‌فته‌ى ڕابردوو فرۆكه‌ى هاوپه‌یمانان باشوورى شارى كه‌ركووكیان بۆردومانكرد و دواتر كارگه‌یه‌كى دروستكردنى بۆمب له‌ناوشارى حه‌ویجه‌ كرایه‌ ئامانج كه‌ تێیدا ته‌قه‌مه‌نى بۆ داعش دروست ده‌كرد.




































باسنيوز
Top